نوچەنێت: تایبەت
گوتەبێژی دەسەتی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی لە هەرێمی کودستان رایدەگەیەنێت، ناکرێت بەڕۆژی ڕووناک ئاماژە بەوە بکرێت ١٠ ئۆتۆمبێل لەناو پایتەختی هەرێمی کوردستان بەدوای کەسێکەوە بن، بەڵام هیچ سکاڵایەکیش تۆمار نەکرێت.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٨-٥-٢٠١٨، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی رابون مەعرووف، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر بڵاوکراونەوە، لە وێنەکاندا شوێنەواری لێدان بەجەستەیەوە دیارە. هاوکات میدیاکانی سەر بە لیستی نەوەی نوێ بڵاویانکردەوە، کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٧-٥-٢٠١٨، لە شاری هەولێر هێرشکراوەتە سەر سەرۆکی لیستەکەیان و بریندارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەسەتی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی لە هەرێمی کودستان، سەبارەت بەڕووداوی هێرشکردنە سەرابوون مەعرووف، رایگەیاند “ئێمە وەکو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیمانەوە، بەرامبەر پێشێلکاری و ئازادی کارکردنی کاندیدەکان، دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان، پەیوەندیمان بە هێزە ئەمنییەکانەوە کرد، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن”.
گوتەبێژەکەی دەسەتی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم سەبارەت بەوەی، کە دەڵێ ئەوبڕواو متمانەی بەدەزگا ئەمنیەکانی هەولێر نییە، بۆ یەسکاڵا تۆمار ناکات، گوتی “من پێموایە ئەم قسەیە زۆر واقعی نییە بەقەد ئەوەی، کە بچێت سکاڵا تۆمار بکات، جا دەزگا ئەمنیەکان چۆن مامەڵەدەکەن ئەوە ئیشی خۆیانە”.
هەروەها دەڵێت”ئەو باس لەوەدەکات کە ئۆتۆمبێلەکان پڕی خەڵک بووە و لێی دراوە و بریندارکراوە، بەڵام ئەوەی ئێمە لەڕووی جەستەیییەوە بینیمان هیچ حاڵەتێکی نەشاز، بریندارکردن و ئاسەوارێکی ئەشکە نجەدانمان بە جەستەیەوە نەبینی، زیاتر لەوەدەچوو کە کە سێکی ئاسایی بێت، ئێمە گوتومانە بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە بەگومان حساب نەکرێت و یەکلابکرێتەوە پێویستە بچێت سکاڵا تۆمار بکات و بەڵگەکانی بداتە دادگا و پۆلیس بۆ ئەوەی کە یسەکە بەگوماناوی نەمێنێتەوە”.