نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای گەڕانەوەی لە مۆسکۆ، شاندێکی ئەمریکا سەردانی کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٠ی ئایاری ٢٠١٨، دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، لە شاری هەولێر سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووە، هەردوولا هیوایان خواستووە رێك‌وپێك و دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌بچێت و، دوای هه‌ڵبژاردنیش لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست به دیالۆگێكی جددی بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نوێ له عێراق بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و په‌ره‌پێدانی ئابووریی وڵات به‌داوی خۆیدا بهێنێت.
دۆگلاس سیلیمان هیوای خواستووە لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و سه‌نگ و هێزی خۆیان له به‌غدا بپارێزن و، رۆڵێكی به‌رچاویان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت.
لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كردووە، هیواشی خواستووە پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌هه‌مانشێوه بەڕێوەبچێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردووەتەوە کە هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن لایه‌نه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق وه‌ك بلۆكێكی به‌هێز، یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی خۆیان بپارێزن و پته‌وتری بكه‌ن.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بووە.
رۆژی سێشەممە ٨ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمیی پووتین بۆ بەشداریکردن لە (رۆژی سەرکەوتن) ٧٣ـیه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی روسیا بەسەر نازییەکان لە جه‌نگی دووه‌می جیهاندا گەیشتە مۆسکۆ.
رۆژێک دواتر له گۆڕه‌پانى سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ شاندى وڵاتان به‌شدارى له ئاهەنگی رۆژی سەرکەوتنی رووسیا کرد. پاشان لە کۆشکی کرێملین کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ پووتین ئەنجامدا. ئێوارەی هەمان رۆژیش بەرەو هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوەندییه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى رووسیا و كوردستان له قۆناخه جیاجیاكاندا کردووەتەوە، باسیشیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکان له ئێستا و داهاتوودا كردووە.
پووتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوەندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكردووەتەوە، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.
لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانى دووپاتیكردووەتەوە كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك دەکات به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رووسیا، هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش پێشكه‌شی پڕۆژه‌كانى وزه و وه‌به‌رهێنانى رووسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.