لە سلێمانی بەمشێوەیە رێگری لە پارتی دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠-٥-٢٠١٨ دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان) لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە سلێمانی دەڵێت “رێگری لە دەنگدەری پارتی کراوە و دەکرێت”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە، لەبارەی رێگری کردن لە دەنگدەری حزبەکەی رایگەیاند “لە سلێمانی لە بنکەی دەنگدانی بەکرەجۆ، لە کاتی دەستپێکەوە تا ئێستا (کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ) نەیانهێشتووە دەنگدەری پارتی دەنگ بدات.

فازڵ بەشارەتی دەڵێت، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان لە سلێمانی لەو ناحەقییە بەرانبەرمان ئاگادار کردۆتەوە و داوام کرد، کەناڵەکانی راگەیاندن بنێرن بۆ دەرخستنی راستییەکان.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە پێیوایە، لەو بنکەیە نزیکەی هەزار و پینجسەد تا دوو هەزار دەنگدەریان هەیە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com