نوچەنێت: تایبەت
ئەو منداڵەی لە گەڕەکی کرێکارانی هەولێر لافاو بردی، لە لایەن تیمی بەرگریی شارستانی هەولێر دۆزرایەوە.
منداڵێکی شاری هەولێر، بە ناوی رۆستەم حەسەن، کە تەمەنی حەوت ساڵ بوو، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە گەڕەکی کرێکارانی هەولێر گیانی لەدەستدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر، نەیویست ناوی بهێنرێت، لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لافاو بردی راگەیاند “ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠-٥-٢٠١٨، تەرمی ئەو منداڵەی لەگەڕەکی کرێکارانی هەولێر لافاو بردی لە توڕەق دۆزرایەوە”.
ئەو کارمەندەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، ئەو منداڵە پۆلی دووەمی سەرەتایی بووە، دوای ئەوەی پاسکیلەکەی کەوتووەتە نێو ئاوەکە، بەدوایداچووە و بەر لافاوەکە کەوتووە و گیانی لەدەستداوە، لەوکاتەوە تیمی بەرگریی شارستانی هەولێر بەدوایدا گەڕان و ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.