نوچەنێت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەموو شار و شارۆچکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ پێشمەرگە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، بەڕێوە دەچێت.
پرۆسەکە لە هەموو بنکەکانی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاتژمێر ٧ـی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ١٠-٥-٢٠١٨ بەڕێوە چوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئاسایش ئەمڕۆ بەشداریی دەنگدان ناکەن، ئەوان لە رۆژی شەممە ١٢-٥-٢٠١٨، لەگەڵ هاوڵاتیانی مەدەنی بەشداریی پرۆسەی دەنگدان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەبێ و دواتر لە بەغدا ئامێر ئەلیترۆنییەکان رادەگیریێت.