نوچەنێت: تایبەت
دوی دووجار رەتکردەوەی سوکایەتی بەکاندیدە ژنەکان لە لایەن نێچێرڤان بارزانییەوە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاکی ژنی کورد، نابێ بکەوێتەوە ژێر کاریگەری ئەو هەڕەشە نابەجێیەی، کە دەژ بە کاندیدە ژنان دەکرێت.
ناوزڕاندنی ژنان و لە کاتی هەڵبژاردنەکان بەتایبەتی، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە، بووەتە دیاردە و لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بە شێووازی جیاواز سوکایەتی دەکرێت بە تایبەت بە کاندیدە ژنەکان.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدوڵڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی ناوزڕاندنی کاندیدە ژنەکانەوە رایگەیاند، ئەو هێرشە نابەجێ و ناڕەوایە رەت دەکەینەوە و لە لایەن هەر کەس و لایەنێکەوە بێت بۆ هێرشکردنە سەر کاندیدە ژنەکان، کە سەر بە هەر لایەنیکی سیاسی بن، ئێمە پێمانوایە دەبێ لێپێچینەوەی جددی بکرێت، لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە.
عەبدوڵڵا وەرتێ دەڵێت، بەڕاستی تاکی ژنی کورد، نابێ بکەوێتەوە ژێر کاریگەری ئەو هەڕەشە نابەجێیە. ئەم کردەوەیە دەژ بە ژنان، مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر کۆمەڵگا، کە لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەکرێت.
ئەو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی گوتیشی، نابێ هەڵبژاردن ببێتە مایەی سوکایەتی کردن بە یەک و هەڵدانەوەی مەلەفە تایبەتییەکان، کە بە پێی پرنسیپەکانی شەریعەتی ئیسلامی، کەس بۆی نییە دەستوەردان لە کاری کەسی دا بکات.