نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و پوتین ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ڤلادیمیر پوتین بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیێندراوەکە پوتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكردووەتەوە، به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.

دەقی راگەیێندراوەکە:

نێچیرڤان بارزانى و پوتین، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ــ مۆسكۆ تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٩-٥-٢٠١٨، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ گۆڕه‌پانى سوور له‌ مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ میوانانى باڵا و شاندى وڵاتان، به‌شدارى له‌ یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا كرد.

پاش ئه‌وه‌ى میوانان، به‌شدارییان له‌ ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازیدا كرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه‌ ڕێكخرا بوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین دیدارێكى دووقۆڵى ئه‌نجام دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ په‌یوندییه‌ مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى ڕووسیا و كوردستان له‌ قۆناغه‌ جیاكاندا كرده‌وه و باسیان له‌ په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ‌له‌ ئێستا و داهاتوودا كرد.

سه‌رۆك پوتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆك پوتینى كرد بۆ بانگهێشتكردنى و دووپاتى كره‌دوه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ پڕۆژه‌كانى وزه‌ و وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com