
موقته‌دا سه‌در: دروستكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله بۆ مانه‌وه‌ی مالیكیه له ده‌سه‌ڵات
نوچەنێت . خەبات
سه‌رۆكى ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به پێكهێنانى هێزه‌كانى به ناو ئۆپه‌ڕاسیۆنى دیجله ڕایده‌گه‌ینێت كه دروستكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله فشار و پاڵه‌ستۆى خودى مالیكیه به مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بۆ په‌رده‌پۆش كردنى ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌یه كه حكومه‌تی عێراقى پێوه ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌تیش دواى ئاشكرابوونى گه‌نده‌ڵیه‌كان له دۆسیه‌ى كڕینی چه‌كی رووسیى و گووتیشى به‌هاری عیراقی دژ به گه‌نده‌ڵكاران به‌ڕێوه‌یه.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتی سه‌در، له وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك له شوێنكه‌وتووانی ڕه‌وته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نوری مالیكی تایبه‌ت به ئاشكرابوونى گه‌نده‌ڵى و پێكهێنانى هێزه‌كانى ئۆپه‌ڕسیۆنى دیجله و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پسووله‌ى خۆراكى هاووڵاتیان ڕایگه‌یاند ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانێت كه نوری مالیكی و حزبه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن كه پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتگیری‌یان لێكردووه ، ئه‌وه‌ش به چه‌ندین جۆر له فشاركردن تا ئه‌وه‌ی گه‌یشته دروستكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله، كه بووه هۆی ئاڵۆزكردنی زیاترى ڕه‌وشه‌كه.
سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه ئه‌و فشار‌و هه‌وڵانه‌ى مالیكى ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه په‌رده‌پۆشی ئه‌و كێشه‌و ئاریشانه بكات كه دووچارى پارتى ده‌سه‌ڵات دار بۆته‌وه كه مه‌به‌ست لێى پارتى ده‌عوه‌یه.
سه‌در ڕاشیده‌گینێت ئه‌و فشارانه، نه ئێمه و نه برا كورده‌كانمان و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه دوورناخاته‌وه له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان‌و یاریكردن به دواڕۆژی هه‌ژاران و پارووی گه‌لی سته‌ملێكراو.
سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در داواشى له دادگاى عێراقى و لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد كه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بكات و جیاكارى له نێوانیاندا نه‌كات.