نوچەنێت: تایبەت
بەهۆی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی لە کەرکوک کردووە و دەنگی کورد بەرێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت “کورد لە کەرکوک ١٠٠ هەزار دەنگ لە دەستدەدات”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی هەڵبژاردنی لە کەرکوک رایگەیاند “پارتی لە هەڵبژاردنی پێشووی کەرکوک نزیکەی ٧٠ هەزار دەنگی هەبووە، کە بەشداری هەڵبژاردن ناکات. هەروەها لەو بڕوایەدام کورد بەگشتی ١٠٠ هەزار دەنگ لە دەست دەدات.
شاخەوان عەبدوڵڵا پێیوایە، کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە پێشتر ٦ کورسی هەبووە ئەم جارە سێ کوردسی زیاتر ناهێنێ. ئەگەریش لە سێ کورسی زیاتر بهێنێ، پێدەچی بە رێککەوتنی ژێربەژێر لە گەڵ عێراق دەنگەکانیان زیاد بکەن.