نوچەنێت
ئەمڕۆ کاندیدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کشانەوەی خۆی لە لیستی حزبەکەی راگەیاند و پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە ٨-٥-٢٠١٨ سێ کاندیدی هاوپەیمانی، بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، کشانەوەی خۆیان لە لیستەکەیان راگەیاند و پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩-٥-٢٠١٨، خالید عەلی ڕێکانی، کارگێڕی مەڵبەندی بادینانی یەکێتی و کاندید لیستی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، لە بارەگای لقی ١٨ی پارتی لە ئامێدی و بە ئامادەبوونی هەریەک لە سیداد بارزانی و عزەددین بەرواری، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند و چوو نێو پارتی.
هاوکات داوای لە دەنگدەرانی خۆی کرد لە رۆژی هەڵبژاردندا دەنگ بە لیست و کاندیدەکانی پارتی بدەن.
