ئایا لە کەرکوک پارتی دەنگ بە یەکگرتوو دەدات؟

0

نوچەنێت: تایبەت 

لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیاردا بایکۆتی هەڵبژاردن لە کەرکوک بکات، بەڵام دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە دەنگدەری پارتی بە رێککەوتن دەنگ بە کاندیدەکانی یەکگرتوو دەدات. پەرلەمانتارێکی پارتی -یش دەڵێت “هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەو بارەیەوە نەکراوە و دوورە لە راستییەوە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی رێککەوتنیان لە گەڵ یەکگرتوو رایگەیاند “هیچ جۆرە رێککەوتنێک لە گەڵ یەکگرتوو نەبووە و گوتراوە، کە کاندیدی ژمارە ٧ی یەکگرتوو من بم، بەڵام دوورە لە راستییەوە و لە بارەیەوە روونکردنەوەش بڵاو دەکەمەوە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی لە کەرکوک کردووە، ئەو دەنگۆیانە خەڵکانێک دروستی دەکەن، کە دەیانەوێت خۆیان وەک باش پیشان بدەن.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، پێموایە خەڵکێکی کەم بەشداری هەڵبژاردن دەبێ، جونکە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دڵگرانن لە دۆخی کەرکوک. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com