یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بەمشێوە دیاری دەکرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

بەهۆی جیاوازی مانگەکانی کۆچی ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، موسڵمانانی جیهان چاوەڕاونی دیاریکردنی یەکەم مانگی ڕەمەزان دەکەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئەو قاف-یش دەڵێت “لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەت کۆدەبێتەوە، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی زەمەزان، رایگەیاند “لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف ١٥-٥-٢٠١٨ کۆدەبێتەوە، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە، بە دیاریکراوی چ ڕۆژێک دەبێتە یەکەم ڕۆژی رەمەزان”.

نەبەز ئیسماعیل ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر مانگی شەعبان ٢٩ بێت، ئەوا  ١٦-٥-٢٠١٨ دەکرێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگی شەعبان ٣٠ تەواو بێت، ئەوا  ١٧-٥-٢٠١٨، دەکرێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com