نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨-٥-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى هه‌ولێرى به‌ره‌و مۆسكۆ، پایته‌ختى روسیا بەجێهێشت و لەگەڵ پوتین کۆدەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانى له حه‌فتا و سێیه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له یادى جه‌نگى دووه‌می جیهانیدا به‌شدارده‌بێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دواى ئه‌وه‌ى، كه سبه‌ى چوارشەممە ٩-٥-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانى، به‌شدارى له كه‌ژاوه‌ى یاده‌كه‌دا ده‌كات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند گفتوگۆیه‌كى گرنگى باڵا و دووقۆڵیشدا به‌شداری بكات، له‌نێوانیاندا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵى له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكى روسیا.
بەپێی زانیارییەکان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى رۆسنه‌فت ئیگۆر سیچنه‌وه، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكى رووسیاوه بانگهێشتكراوه.