نوچەنێت
پارێزگارى هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌ى به‌رێز رابوون مه‌عروف رایدەگەیەنێت، ئێمه به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین و دەشڵێت “داوا له‌به‌رێزیان ده‌كه‌ین داواى یاسایى تۆماربكه‌ن تا یاسا و پۆلیس به‌شێوه‌ى ئوسولى ده‌ستكراوه بن”.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە ٨-٥-٢٠١٨، لە پەیامێکدا رایگەیاند “رابوون مه‌عروف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و كاندیدى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، كه دوێنێ ئێواره بلاوى كردۆته‌وه، ئێمه به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین و جه‌خت له رێزگرتن له به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و ئازادى راده‌ربرین و دیموكراسى ده‌كه‌ینه‌وه.
نەوزاد هادی دەڵێت، وێراى جه‌ختكردنه‌وه‌شمان له راسپاردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه له‌و كه‌یسه، داوا له‌به‌رێزیان ده‌كه‌ین داواى یاسایى و ئوسولى تۆماربكه‌ن تا یاسا‌و پۆلیس به‌شێوه‌ى ئوسولى ده‌ستكراوه بن بۆ وه‌رگرتنى رێكاره پێویسته‌كان و به‌سزاگه‌یاندنى تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌دا هه‌بووه.
پارێزگاری هەولێر گوتی، دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ولێرى پایته‌خت ماڵ و نه‌واى ئارامى هه‌مووانه و كه‌شى ئارام و یه‌كسان بۆ هه‌موو قه‌واره و لیستێكى هه‌ڵبژاردن فه‌راهه‌م كراوه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن له چوارچێوه‌ى یاسا‌و رێساكانى كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن و رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش نادرێت له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و به‌ده‌ر له به‌هاكانى ئازادى و پێكه‌وه‌ژیان و گیانى دیموكراسییه‌ت ره‌فتار بكات.