وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ ئەم توێژە دەرکرد

0

نوچەنێت: تایبەت

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، وەزارەتی خوێندنی باڵا-ش دەڵێت “ئاگاداری ئەو یریارە نین”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی بڕیاری وەزارەی دارای بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، رایگەیاند “وەک وەزارەت لەو بڕیارە ئاگادار نەکراوینەتەوە.

دەقی روونکردنەوەکەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ئابووری:

لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوێنێ دووشەممە ٧-٥-٢٠١٨، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، لە چوارچێوەی رێنمایی دارایی ژمارە ٣٨، بە گوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێم.

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٨-٥-٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com