لەم شوێنانە ئەگەری لافاو هەیە

0

نوچەنێت

بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بارانبارین لە ناوچەكانی باشوری كوردستان بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك شوێن بە لێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راپۆرتی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە. و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان ھەور و باران دەبێت و لە ھەندێ شوێنی جیاواز باران بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

شەوی رابردوو، باران بارینێكی بەخوڕ سەرجەم ناوچەكانی گرتەوەو پێشبینی دەكرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووبارە بێتەوە.

لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەگەرەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ماوەو ئەگەری هەستانی لافاو دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com