نوچەنێت-ئاژانسەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمرکا بە بڵاوکردنەوەی تویتێک رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە،٨ ی مەی،کاتژمێر ٢ بە کاتی ئەمریکا(١٠:٣٠ بە کاتی تاران) بڕیاری کۆتایی خۆی لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی رادەگەیەنێ.
سەرۆکی ئەمریکا ١٢ی مانگی مەی، وەک دوا دەرفەت لە بارەی رێککەوتنی ئەتۆمی دیاری کردووە و رایگەیاندبوو، لەم رێکەوتە چارەنوسی رێککەوتنەکە یەکلا دەکاتەوە.
ترەمپ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بە خراپترین رێککەوتنی مێژووی ئەمریکا وەسف دەکات و لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن، بەڵێنی دابوو ئەگەر بگاتە دەسەڵات، هەڵیدەوەشێنێتەوە.