نوچەنێت-راشاتودەی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەی سیاسەتی ئەم وڵاتە و ئەو هەواڵانەی کە لە بارەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران بڵاو بوونەتەوە، بە فەرمی هەڵوێستی وەرگرت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، هەر جۆرە هەوڵێکی ئەمریکا بۆ گۆڕینی رژێمی سیاسی ئێران رەتکردەوە.
رۆژانی رابردوو، روددی جولیانی، سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆرک بە شێوەیەکی سیمبۆلیک رێککەوتنی ئەتۆمی لە بەرچاوی کامێراکان دڕاند.
جولیانی گوتی، ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی رژێمی سیاسی ئێران دەدات. دوای ئەم لێدوانە بوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم جۆرە بانگەشەیەی رەتکردەوە.
هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە ئەوە بۆچوونی تاکەکەسی جولیانی-ە، نەک کۆشکی سپی.