نوچەنێت
شەوی رابردوو ٧-٥-٢٠١٨، نارنجۆكێكی دهنگی ههڵدراوهته نێو بینای بنكهی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی قهزای پشدهر، پۆلیسی راپەڕین-یش دەڵێت “دوو کارمەندی بنکەکە برینداربوون”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی پۆلیسی راپەڕین، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی ئەو رووداوەوە رایگەیاند، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەمەنیەک لە جۆری “نارنجۆکی دەنگی” هەڵدراوەتە نێو بینای بنكهی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەزای پشدەر و بەو هۆیەوە دوو كارمهندی بنكهكه برینداربوون.
ئەو ئەفسەرە گوتی، كه کەسێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە و لێكۆڵینهوهی لەگەڵ دەکرێت.