نوچەنێت: تایبەت
بەڕێوه‌به‌ری ناحیەی سیده‌كان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) لە سنوورەکە روویدا.
شه‌ڕ و پێكدادان لەنێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا له سنووری برادۆست لە ناحیەی سیده‌كانی سەر بە قه‌زای سۆران روویدا و سوپای تورکیاش ناوچه‌كەی تۆپبارانکرد.
لە لێوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئیحسان عەبدولقادر، بەڕێوه‌به‌ری ناحیەی سیده‌كان، بارەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەو سنوورە راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه ٧-٥-٢٠١٨) دوای نیوەڕۆ لە چیای دێل شه‌ڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە. هاوکات سوپای تورکیا وێڕای به‌كارهێنانی چه‌كی سووك به تۆپی دوورهاوێژیش به‌رزاییه‌كانی لێلكان و ده‌وروبه‌ری تۆپبارانکردووە.
بەڕێوه‌به‌ری ناحیەی سیده‌كان دەڵێت “بە به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی چاودێریی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن و هەندێکجاریش بۆردوومانی ناچەکە ده‌كه‌ن.