یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر چی رێککەوتن؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە لە گەڵ یەکگرتوو گەیشتینە ئەنجام و لیستی هاوبەشمان هەیە، بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی ئامادە نەبوون لە هەڵبژاردنەدا کاری هاوبەش بکەین.

بە ماوەیەکی زۆر پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەرسێ لایەنی ئیسلامی کوردستان (یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان) بڕیاریاندابوو کاری هاوبەش و لیستی هاوبەشیان هەبێ بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەرکەوت کە ناتوانن یەک لیست بن و کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدوڵڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی کار و رێککەوتنی هاوبەشی هەر سێ لایەنە ئیسلامییەکەی کوردستان رایگەیاند “لە راستیدا دەستەیەکی باڵای کاری هاوبەشمان هەبوو، بە ئامادەبوونی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، کە یەکێک لە ئامانجەکانمان، لیستی هاوبەشمان هەبێ بۆ پەرلەمانی عێراق و کوردستان، ئێمە لە گەڵ یەکگرتوو گەیشتینە ئەنجام و لیستی هاوبەشمان هەیە، بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی ئامادە نەبوون لە هەڵبژاردنەدا کاری هاوبەش بکەین”.

عەبدوڵڵاوەرتێ دەڵێت، ئێمە رێز لە بۆچوونی کۆمەڵی ئیسلامی دەگرین، رەنگە لە داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان بگەیەنە رێککەوتن و کاری هاوبەش بەیەکەوە بکەین.

لەبارەی ئەو هێرشانەی لە راگەیاندنەکانەوە ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی دەیکەنە سەر یەکدی، عەبدوڵڵا وەرتێ گوتی “ئەو هێرشانە فەرمی نیین و لە رێگەی سوسیال میدیاوە دەکرێت و رەنگە دەستی دەرەکی بێت، چونکە پەیوەندی ئێمە بەهێزە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com