نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێک لەسەر هێزی پێشمەرگە بۆ دەنگدان دروست نەکردووە.
بە گوتەی هەندێک لایەنی سیاسی ئۆپۆزسیۆن، لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکێتی) فشاریان لەسەر هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دروستکردووە تاکو لە رۆژی دەنگدان دەنگیان پێبدەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، قادر رەزگەیی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دەنگۆی فشار خستنە سەر پێشمەرگە بۆ دەنگدان بە لایەنی دیاریکراو، رایگەیاند “تا ئێستا نەمانبیستووە هیچ کەس و لایەنێک فشاری لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردبێت و کەسیش ئێمەی لەو بابەتە ئاگادار نەکردۆتەوە.