نوچەنێت: تایبەت
تا ئێستا گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستیپێنەکردۆتەوە و سەرەڕای چەندین جار هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم-یش دەڵێت “بەغداش لەسەر خەتە، بەڵام تائێستا تورکیا وەڵامی داواکاریەکانی نەداوەتەوە”.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئۆمێد محمەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، رایگەیاند “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی داوای لە بەغدا کردووە، کە داوا لە تورکیا بکات گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە و رێگای ئەو گەشتانە بدات بە ئاسمانی وڵاتەکەیان، کە بۆ سلێمانی دێن.
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەڵێت “بەغداش لەسەر خەتە بەڵام تائێستا تورکیا وەڵامی داواکاریەکانی نەداوەتەوە و ئێمەش چاوەڕوانین”.