وەزارەتی ئەوقاف: هیچ پێشێلکارییەک نەکراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژەی وەزارەتی ئەو قاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژادندا، هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە بەوەی پێشێلکاری هەبێت یان مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان بەکار هێنرابێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

بڕیارە رۆژی ٥-١٢-٢٠١٨، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، تادێ لە هەڵبژاردن نزیکدەبینەوە و بانگەشەی لایەنەکان رۆژ بە ڕۆژ گەرمتر دەبێت، پێشتر وەزارەتی ئەو قاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دابوو لەوەی هەر کەس و لایەنێک مزگەوت و شوێنە ئاینیییەکان بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لەکۆمسیۆن سکاڵای لەدژ تۆمار دەکەن و رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.

لە لێداونێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبیژەی وەزارەتی ئەو قاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بانگەشەی لایەنەکان رایگەیاند “دوای ئەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد، ئێمە لە راگەیەندراوێکدا داوامان لە سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کرد، کە خۆیان بەدووربگرن لەبەکارهێنانی مزگەوتەکان و شوێنە ئایینییەکان بۆ بانگەشی حیزبی و هەڵبژاردن، خۆشبەختانە تائێستا مامۆستایانی ئایینی پابەندن بە ڕاگەیەندراوەکەوە، هیوادارین ئەوە بەدەوامبێت تاکو بانگەشە تەواو دەبێت”.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەو قاف ئاماژە بەوە دەکات، لەو ماوەیەدا هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە و ئاگادار نەکراوینەتەوە بەوەی، کە پێشێلکاری هەبێت یان مزگەوتێک یاخود شوێنێکی ئاینی ئیستخلال کرابێت بۆ حیزبێکی دیاری کراوە، هەموو کارەکان بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت دەڕوات بەڕێوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com