جیاوازی هەڵوێستی پارتی لایەنەکانی دیکە لەسەر سەربەخۆی کوردستان

0

نوچەنێت: تایبەت

پارتی خۆی بەهەڵگری پەیامی سەربەخۆی کوردستان دەزانێت، پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت “سەربەخۆی لای پارتی مەبدەئێکی جێگیرە و هەر بە جێگیریش دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت، تاکو بەدەست دێت، بەهیچ شێوەیەک سڵناکاتەوە، ئەگەر مەترسییەکان و تەحەدییەکان هەرچەندێکی گەورەشبن”.

٢٥-٩-٢٠١٧، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندم، کە زۆربەی حیزبەکانتێدا بەشداربوون، بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەر بەخۆی و جیابوونەوە لە عێراق درا، دوای ئەنجامدانی پڕۆسەکەش کە زیاتر لە ٩٢% ی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ دا،   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەردان خدر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئەوەی بۆچی بە تەنها پارتی لە بانگەشی هەڵبژاردن باسی سەر بەخۆی کوردستان دەکات، رایگەیاند “پارتی هەڵوێستی جێگیری هەیە، کە باسی سەربەخۆیش دەکات بۆ مزایەدە و کۆکردنەوەی دەنگ و دەستکەوتی حیزبی و بانگەشی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو سەربەخۆی لای پارتی مەبدەئێکی جێگیرە و هەر بە جێگیریش دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت، تاکو بەدەست دێت”.

مەردان خدر جەختیشیکردەوە لەوەی، کە حیزبەکەی بەدەوام دەبێت لە ئامانجی سەربەخۆی و بەهیچ شێوەیەکیش سڵناکاتەوە، ئەگەر مەترسییەکان و تەحەدییەکان هەرچەندێکی گەورەشبن. گوتیشی “پارتی بە تەنها نییە، میللەتی کوردی لەگەڵە بەڵگەش بۆ ئەوە بەژداریکردنی خەڵکی کوردستان بوو بەڕێژەیەکی زۆر و دەنگدانیان بوو بە بەڵێ بۆ سەربەخۆی کوردستان، هەر بۆیە متمانەی پارتی بەخەڵکی کوردستان وایکرد پارتی سەرکێشی بزاڤی نەتەوەیی بکات و سور بێت لەسەر بەدەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستان”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی پێیوایە حیزبەکەی لەم بابەتەدا جیاوازە لە حیزبەکانی دیکەی کوردستان، و دەڵێت “خەڵکی دیکە باسکردنی سەر بەخۆی یان هەر دروشمێکی تریان هەبێت، بۆ دەستکەوتی حیزبی و زیادکردنی کورسیی لە هەڵبژاردنەکان بەکاری دەهێنن، بەڵام لای پارتی سەربەخۆی مەبدەئێکی جێگیرە، بینیشما هەندێک حیزب هەبوون پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم  وایان پیشاندەدا، کە مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆی ئەوان  دایان هێناوە، بەڵام کە بینییان دوای ڕیفراندۆم تەحەدیاتی گەورە هاتنە پێشەوە سڵیانکردەوە لەو درووشمە، ئێستاش هەر جوورئەتی ئەوەناکەن باسی سەربەخۆی بکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com