دەنگدەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ کام لیستن؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لیستی هاوبەشمان پێکهێناوە و ئۆمێددەکەین لەم هەڵبژاردنەدا هەنگاوی باش بچینە پێشەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، تا ئەم هەڵبژاردنە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی نەکردووە و ئەمجارەش لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لیستی ئیلامخوازانیان پێکهێناوە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدوڵڵا وەرتێ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، لەبارەی بەشداریان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند تا ئێستا لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرمان نەبووە، بەڵام ئەمجارە بە لیستێکی هاوبەش لە گەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە.

عەبدوڵڵا وەرتێ دەڵێت، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لیستی ئیسلامخوازانمان پێکهێناوە و ئۆمێددەکەین لەم هەڵبژاردنەدا هەنگاوی باش بچینە پێشەوە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی گوتی، سێ کاندیدمان لە ناو لیستە هاوبەشەکەمان لە گەڵ یەکگرتوو هەیە، کە لە هەولێر، کەرکوک و هەڵەبجە. دەشڵێت “ئەگەر دەنگەکانمان لە ئاستی دەرچوونی کاندیدێک نەبێ ئەوا دەنگەکانمان بۆ یەکگرتوو دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com