تێچووی چارەسەری نەخۆشی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێم، نەیتوانیوە پارەی چارەسەرکردنی کەسوکاری شەهیدان خەرج بکات، کە بەشێوەی قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم چارەسەریان وەرگرتووە، گوتەبێژی وەزارەتەکە، دەڵێت “بڕی چوار ملیار و ٥٩٨ ملیۆن دینار دیاریكراوە بۆ دۆسیه‌ی ٤ هه‌زار و ٤٩٠ نه‌خۆشی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی تا بۆ یان خه‌رج بكرێت”. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “لە چوار چێوەی کارەکانیدا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم، بڕی چوار ملیار و ٥٩٨ ملیۆن دیناری دیاریكرد بۆ دۆسیه‌ی ٤ هه‌زار و ٤٩٠ نه‌خۆشی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی تا بۆ یان خه‌رج بكرێت، کە پێشتر بەشێوەی قەرز لەسەر وەزارەتی شەهیدان چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە، ئێستا ئەو پسوولەی تەندروستیانەیان هێناوەتەوە، وەزارەت قەرزەکەیان پێدەداتەوە”.

ئەو گوتەبێژەی وەزارەت ئاماژە بەوە دەکات، کە خه‌رجی چاره‌سه‌رکردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان، لە سەر بودجەی وەزارەتی شەهیدان دیاری دەکرێت، وەزارەت بڕی ئەو پارەیە دیاری دەکات، کە کەسوکاری شەهیدان پێویستییەتی بۆ چارەسەر، دواتر وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر جەرکردنی بڕی پارەکە دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com