کاندیدێکی دیکەی کورد لە لیستەکەی عەبادی کشایەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ کاندیدێکی لیستی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری ھەولێر، کشانەوەی خۆی لە لیستەکەدا راگەیاند.

هەروەها پێشتریش لە رۆژی ٣-٥-٢٠١٨، رەوشەن عەبدولسەلام، کاندیدی ھاوپەیمانیی نەسر لە پارێزگای دھۆک، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦-٥-٢٠١٨، ھیمان رەمزی، کاندیدی ھاوپەیمانی نەسر، بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کشانەوەی خۆی لە ھاوپەیمانییەکە راگەیاند.

لەبارەی هۆکارەکانی کشانەوەکەی، هیمان ڕەمزی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند “بەبێ هیچ فشارێک کشاوەتەوە، هەرچەندە پێیوابووە ئەو لیستە لە لیستەکانی دیکە جیاوازە و کار لەسەر مافی هاوڵاتیبوونی ڕاستەوخۆ دەکات، بەڵام دەرکەوت هەموو ئامانجیان بەدەستهێنانی کورسییە، بۆیە کشاوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com