نێچیرڤان بارزانی گەیشتە دهۆک

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری دهۆک و سەردانی لێقەوماوانی لافاوەکەی شەوی رابردووی دهۆک دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦-٥-٢٠١٨ سەردانی چەند گەڕەکێکی دهۆکی کرد، کە شەوی رابردوو بەهۆی بارینی بارانەوە، لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارە لافاو هەڵسابوو، کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری بە ژمارەیەک هاونیشتمانی گەیاند. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەردانی بۆ ماڵی زیانلێکەوتووان رایگەیاند “بە دڵنیاییەوە قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکەینەوە. جێگەی ئەوان لێرە خراپە و دەبێت لێرە بیانگوازینەوە بۆ شوێنێکی باشتر، وەک حکومەت هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ ئەو مەبەستە دەیکەین”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی، هەروەها لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو پارێزگایە، ئامادە دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com