هۆکاری ئەنجامدانی کۆڕبەندی ئابووری هەرێم و تورکیا دەخرێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

لە شاری هەولێر کۆڕبەندی ئابووریی تورکی- کوردستانی ساز کرا و ماموستایەکی زانکۆش گرنگی ئەو کۆڕبەندە دەخاتەڕووـو دەڵێت “مومکین نییە تورکیا بازاڕێکی شەش ملیۆن کەسی لە دەست خۆی بدات”.

کۆڕبەندەکە رۆژی یەکشەممە ٦-٥-٢٠١٨، لە ژووری بازرگانی هەولێر بە ئامادەبوونی سینان چەلەبی، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و هاکان کەرەچای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ئەنجام درا.

پێشتریش لە رۆژی ٢-٥-٢٠١٨، لە هەولێر کۆنفرانسی هاوبەشی ئابووریی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی، پیشەسازی و کانزای ئێران، بەڕێوەچوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. عەبدولڕەزاق عوسمان ناوەندی، ئابووریناس و ماموستای زانکۆ، لەبارەی کۆڕبەندی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا رایگەیاند “لێکترازانی پەیوەندی سیاسی نێوان هەریمی کوردستان و تورکیا، کە بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی دروستبوو، کە جۆرە گەمارۆیەکی ئابووری لەسەر کوردستان دانرا لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر (تورکیا و ئێران) گەیشتە ئەو ئاستەی سەرمایەدارانی کورد دیپۆرت بکەنەوە”.

عەبدولڕەزاق عوسمان دەڵێت، لە کاتی ئەنجامدانی گشتپرسیدا گوتم، مومکین نییە تورکیا بازاڕێکی شەش ملیۆن کەسی لە دەست خۆی بدات، لە کاتێکدا لەو بازاڕە دوو ملیۆن ئاوارەی تێدایە و دوو ملیۆن دانیشتووی موسڵ دراوسێی هەرێمی کوردستانن، بازاڕێک، کە هەموو شتێکی پێویستە.

ئەو ئابووریناسە گوتیشی، خۆشبەختانە لایەنی ئابووری کاریگەری زۆری هەیە بەسەر بڕیارە سیاسییەکان و بووە هۆی دروستکردنەوەی پەیوەندییەکی باش. هەروەها تورکیاش بۆی دەرکەوت، کە گشتپرسی مافی خۆمانە و زەرەری بۆ ئەوان نییە. بۆیە بە هەوڵی کۆمەڵێک لایەن هەوڵدرا پەیوەندی ئابووری نێوان دوولا رێکبخرێتەوە، کە بە قازانجی هەردوو لایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com