نوچەنێت
شەوی رابردوو لە چەند گەڕەکێکی دهۆک، بەهۆی بارینی بارانێکی بەخووڕ و بەردەوام، لافاو هەڵسا، زیانێکی زۆری بە ژمارەیەک هاونیشتمانی گەیاند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس.
بەگوێرەی زانیارییەکان “بەهۆی بارانەکەی شەوی رابردوو لە دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کەسێکیش تائێستا بێسەروشوێنە”.
هەروەها لافاوەکە لە هەردوو گەڕەکی بەرۆشکێ و سەرهەڵدان هەروەها لە ناحیەی رزگاری دروستبووە، زیانی بە زیاتر لە ١٠٠ خانووی ئەو گەڕەکانە گەیاندووە.

