نوچەنێت
پارێزگای سلێمانی بانگەشەی هەڵبژاردن تێیدا گەرمە و پێشبینی رکابەری تووندی لایەنەکان دەکرێت لەم هەڵبژاردنە، بەڵام ڕوون نییە ١٨ کورسییەکەی پەرلەمان چۆن بەسەر ئەو لایەنانەدا دابەش دەبێت. سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت “ئهوانهى ههوڵيان داوه سلێمانى له كوردستان جيا بكهنهوه، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی دەیەوێ بێدەنگ بێت بەرامبەر دەسەڵاتداری غەیرە كورد و توند بێت بەرامبەر دەسەڵاتداری كورد.
چاوپۆشی لە گەندەڵی کراوە
لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو، فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵێک بەڵگەی خستەڕوو و دەڵێت، گەندەڵی لە سلێمانی کراوە و چاوپۆشیان لێکراوە لەلایەن لایەنەکان.
هەر لەو بارەیەوە رێواز فایەق پەرلەمانتاری یەکێتی دەڵێت، بەرگری لە گەندەڵی حیزبەکەی ناکات و سەرکردەکانی حیزبەکەی بەشێکن لە گەندەڵی ، بەڵام حیزبەکەشی بە تەنیا نییە لە گەندەڵی، بەڵام ئیسماعیل نامیق، ڕێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، کە ئەوان ماوەیەکی زۆر نییە دەسەڵاتییان وەرگرتووە لە سلێمانی و کێشەکانیشی خستە ئەستۆی پارتی و یەکێتی
وا دەزانن سلێمانی حەزی لە ژاوەژاوی حزبییە
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤ی ئایاری ٢٠١٨، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بانگەشە بۆ لیستی ١٨٤ و ناساندنی کاندیداکانی پارتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئاهەنگێکی جەماوەریی بەرفراوان لە شاری سلێمانی رایگەیاند “ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی شاری پۆپۆلیزم و شەعبەویەتە، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی حەزی لە ژاوەژاوی حزبییە، ئهوانهى بۆ مهرامى سياسى و ململانێى حزبى، خۆشييان نههێشتووه و ژيانيان لهم شاره تاڵ كردووه، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی حەزی لە زمان و گوتاری سیاسي زبرە، ئهوانهى ههوڵيان داوه سلێمانى له كوردستان جيا بكهنهوه، ئەوانەی وا دەزانن سلێمانی دەیەوێ بێدەنگ بێت بەرامبەر دەسەڵاتداری غەیرە كورد و توند بێت بەرامبەر دەسەڵاتداری كورد، ئەوانە ڕێز له قوربانييهكانى خەڵكی سلێمانی ناگرن و شارەزای خەڵك و مێژووی خهباتی ئهم دهڤهره نین”.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، هەرگیز ڕای نوخبەیەكی سیاسى سارد و سڕ بەرامبەر بە ئامانج و پرسە نەتەوەییەكان، ڕای خەڵكی سلێمانی نەبووە و نە ئێمە و نە هیچ كوردێكیش لە كوردستان بەو چاوە سەیری سلێمانى ناكات. من نەهاتووم گوتارێكی حەماسیتان بۆ بخوێنمەوە. هاتووم پێتان بڵێم نەمانویستووە و نامانەوێت وا تێبگەن ئێمە تەنیا ئاڵا و بارەگای پارتیمان هێناوه و دەهێنین بۆ پارێزگای سلێمانی. ئێمه تێڕوانينمان بۆ سلێمانى و ههڵهبجه، بۆ گهرميان و راپهڕين، ههمان ئهو تێڕوانين و بيركردنهوهيه كه بۆ ههولێر و دهۆك و ههموو ناوچهكانى كوردستان ههمانه.
ئیرهابی فیكری دەرفەتیان بە پارتی نەداوە
نێچیرڤان بارزانی گوتی، هەرگیز هاوكێشە حیزبییەكان و ئەو ئیرهابە فیكرییەی لە دژی پارتی هەبووە، دەرفەتیان بە پارتی نەداوە وەك ئەوەی لە بیر و هزرماندایە، خزمەتی ئەو دهڤهره بكەین. سلێمانی بودجەی جیای خۆی لە حكومەتدا هەبووە، ئیدارەی شارەكە و ئەو حیزبانە بەرپرس بوون لە خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانی سلێمانی، كە دەسەڵات و كورسییان لە سلێمانی زۆر بووە، ئهوان بهرپرسیار بوون نهك پارتى دیموكراتی كوردستان، بەڵام بەداخەوە زۆر جار دهبینین بۆ ڕاكردن لە بەرپرسیاريێتی و فڕێدانی ئهو شكستانه، ههموو جار باس لهوه دهكهن، كه ههرچی كهموكوڕی ههیه خهتای پارتییه، ئهمه دووره له ڕاستی و به هیچ شێوهیهكیش ڕاست نییه.
هەندێ حیزب شەڕ به سلێمانی دەكەن، بەڵام ئێمە دەمانەوێ شەڕ بۆ سلێمانی بكەین
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، ڕاكردن له بهرپرسیارێتی و فڕێدانی بۆ سەر ئەستۆی پارتی، بەشێك بووە لەو چەواشەكارییەی بەرامبەر به خەڵكى خۆشهویستی سلێمانى كراوە، بەشێك بووە لە ڕێگەكانی ئەو ئیرهابە فیكرییەی دژی پارتی كراوە. بهڵام ئەمڕۆ خەڵكی سلێمانی خۆیان پێیان دەڵێن: بەسە چەواشەكاری و تەسلیمبوون به دەرەوە و نامانهوێ دووبهرهكیی ناوخۆیی دروست ببێت، ئەوانەی هەموو كەموكورتییەكانی سلێمانی دەخنە ملی پارتييهوه، لای خەڵكی سلێمانی، قسەكانیان تەواو سواون.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی گوت، کە لای گەنجانی وشیاری سلێمانی، ئەو قسانەیان ڕۆژ بەڕۆژ بێ ماناتر و بەتاڵتر دەبن. ئێستا زۆر لە گەنجانی سلێمانی دەزانن كە هەندێ حیزب شەڕ به سلێمانی دەكەن، بەڵام ئێمە دەمانەوێ شەڕ بۆ سلێمانی بكەین. بهڵێ، ئهوان شهڕ بۆ سلێمانى ناكهن، شهڕ به سلێمانى دهكهن. نابێ ژیان و پێشكەوتن لە سلێمانی بە ڕكابەريی توند و بەردەوامی گروپ و لایەنەكان بخرێتە پەراوێزەوە، ململانێی باڵ و گروپ و حیزبەكان بكرێتە باسی ڕۆژانەی خەڵكی سلێمانی و بهردهوام خهڵكى پێوه سهرقاڵ بكرێت. نابێ ئەو ململانێیە تێكەڵی كارە ئیدارییە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت بكرێت لە سلێمانی.
دهیانهویست سلێمانی له ههولێر و دهۆك دابڕن
نێچیرڤان بارزانی پلانێکی ئاشکراکرد و گوتی “پاييزى ساڵى ڕابردوو كەسانێك هەبوون پیلانیان دانابوو، هانی هێزە چەكدارەكانی عێراقیان دەدا هێرش بكەنە سەر هەولێر و دهۆك و قهوارهى دهستووريى ههرێمى كوردستان لهناو بهرن، ئهو هێزانه دهیانهویست سلێمانى له ههولێر جیا بكهنهوه، دهیانهویست سلێمانی و ئهم سنووره له ههولێر و دهۆك دابڕن و دوو ئيدارهيى دروست بكهنهوه، بەڵام ڕۆڵهكان و پێشمهرگهكانی ئێوه لە پردێ و سحێلان، به یەكدەنگی گهلى كوردستان لە دژی ئەو پیلانە وهستانهوه، ئهگهر ئهو بهرگریهی هێزهكانی پارتی له پردێ و سحێلا نهبوایه، دیار نهبوو ئهمڕۆ داهاتووی كوردستان چۆن دهبوو”.
سلێمانی وەک هەولێر و دهۆک لێبکەن
مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە ٥-٥-٢٠١٨، لە کەرنەڤاڵی بانگەشە بۆ لیستی لە سۆران، گوتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێکیدا گوتی “سەیری دهۆک و هەولێر بکەن، ئەوانەی، کە دەڵێن پارتی دەسەڵاتی هەبووە، بەڵام پارتی بە کردەوە، نەیتوانیووە ئەو دەسەڵاتەی، کە لە زۆنی هەمەڕەنگ هەیبووە، بیسەپێنێ، ئەو دەسەڵاتەی ئیدارییەی، کە لە زۆنی هەمەڕەنگ، ئێستا حەق نییە پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی درێژ بکات، هەرکاتێک توانییان زۆنی هەمەڕەنگ وەک هەولێر دهۆک لێ بکەن، ئەوکاتە بابێن و داوا بکەن بڵێن وەرن دەنگ بە ئێمە بدەن.
پارێزگای سلێمانی بانگەشەی هەڵبژاردن تێیدا گەرمە و پێشبینی رکابەری تووندی لایەنەکان دەکرێت لە هەڵبژاردن، بەڵام ڕوون نییە ١٨ کورسییەکەی پەرلەمان چۆن بەسەر ئەو لایەنانەدا دابەش دەبێت .
ئەنجام
بەگوتەی شارەزایان، کۆنتڕۆڵی سلێمانی لەدەست یەکێتی نەماوە و ئاسان نییە بتوانرێ دەستنیشان بکرێ داهاتووی سلێمانی چۆن دەبێت، لەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنی داهاتوو دوو لیستی دیکە واتە دوو برابەشی دیکە لە سلێمانی سەری هەڵداوە، کە پێدەچێت ئەم جارەیان پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەسلێمانی زۆر قورس بێت.
پرسیار ئەوەیە بەو هەموو لایەنەوە کە چاودێری دۆخی پارێزگاکە دەکەن، چۆن دەبێ ئیدارەی ئەو سنوورە لاواز تر بێت لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم کوردستان؟