هەڵبژاردنی ئەمجارە رێگری لەساختەکاری دەکرێت؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بڕیارە رۆژی ١٢-٥-٢٠١٨ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانیش دەڵێت “لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، بەڕێژەیەکی زۆر باش رێگری لە ساختەکاری دەکرێت”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند “کۆمسیۆن ئامادەکاری تەواویکردووە، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقدا، بەڕێژەیەکی زۆر باش رێگری لە ساختەکاری دەکرێت.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆن دەڵێت، هەر دەنگدەرێک مافی دەنگدانی هەبێت کارتی ئەلیکترۆنی بۆ چاپکراوە، لە ٦٥%ی هاوڵاتیان لەسەر ئاستی عێراق کارتی ئەلیکترۆنییان وەرگرتووەتەوە”. گوتیشی “کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ٧ی ئەم مانگەیە، داوا لەهاوڵاتیانیش دەکەین، بەزوترین کات بچن کارتەکانیان وەرگرنەوە”.

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت، سەعید کاکەیی ئاماژە بەوە دەکات “دەنگدانی تایبەت ١٠-٥-٢٠١٨ دەکرێت و لە کاتژمێر ٧ بەیانی دەستپێدەکات بۆ ٦ ی ئێوارەی هەمان رۆژ،  ئەنجامەکەشی لەگەڵ دەنگدانی گشتی رادەگەیەندرێت”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت “لەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لەماوەی ٤٨ کاتژمێر دا ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەندێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com