نوچەنێت: تایبەت
بەپێی بانگێشتنامەیەکی پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشمەمە پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی خۆی دەکاتەوە و پەرلەمانتارێکی پاتی دەڵێت “گرنگترین بابەت کاری لەسەر بکرێت لەم وەرزەی پەرلەمان، تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵەکانە.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان، لەراگەیەندراوێکدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كردووه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان له خولی گرێدانی به‌هاره. سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان داوایكردووه، له كاتژمێر ١١:٠٠ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی ٧-٥-٢٠١٨ په‌ڕله‌مانتاران له كۆبوونه‌وه ئاماده‌بن.
هەروەها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه”بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنوه‌ڕۆ”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. فرسەت سۆفی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی وەرزی نوێی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “گرنگترین شتێک، کە پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر بکات، لەم وەرزەدا تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازییە و لەدوای ئەویش تەواو کردنی گفتوگۆی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە، کە بەقەد دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، هەوڵدەدەین لەم وەرزەی پەرلەمان تەواو بکرێت”.
فرسەت سۆفی گوتیشی “هەوڵدەدەین لەم وەرزی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، هەرچی یەک، لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بێت، بیخەینە لە پێشێنەی کارەکانمان و کاری لە سەر بکەین”.
هاوکات راشیگەیاند “بەپێی ئەو زانیارییانەی لای منە رۆژی ١٤-٥-٢٠١٨پڕۆژەیاسای چاکسازی لەخانەنشینی و موچە و دەرماڵەکان لە پەرلەمان تێدەپەڕێندرێت”.