YPG دروستكردنی سوپای یەكگرتووی كوردی رەتدەكاتەوە

0

YPG دروستكردنی سوپای یەكگرتووی كوردی رەتدەكاتەوە

نوچەنێت

رووداو – قامشلۆ

هێزی چەكداری پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD دروستكردنی هێزێكی سەربازیی یەكگرتووی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان رەتدەكاتەوەو دەڵێ ” بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ هیچ هێزێكی دیكەدا یەكناگرین”.

یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ هیچ هێزێكی دیكەدا یەكناگرێت و دەڵێ ، بەپێی ئەو هەواڵانەی لە كۆبوونەوەی هەولێر هاتوونەتە دەرەوە لە رێگەی میدیاكانەوە ، بڕیاردراوە هێزێكی یەكگرتوو لە رۆژئاوای كوردستاندا دروستبكرێت لەژێر ناوی ( سوپای كوردیی ئازاد)، لەوبارەشەوە دەڵێ ” هیچ هێزێك نییە ئێمە بتوانین لەگەڵی یەكبگرین، هەروەها رێگەش نادەین بە دروستكردنی هێزێكی كارتۆنی دیكە بۆ ئەوەی دانوستاندنی لەسەر بكرێت، یان وەك كارتێك بەكاربهێنرێت وەك دروستكردنی كەتیبەكانی دوایی لە قامشلۆ و دێرك و ئاموودە”، لەجیاتی YPG داوا لەوانە دەكات كە دەیانەوێ بەگری لە رۆژئاوای كوردستان بكەن بچنە ریزەكانییەوە.

15 حیزبە ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد ، رەخنە لە PYD دەگرن كە بەهیچ شێوەیەك رێككەوتننامەی هەولێر جێبەجێناكات، كە گرنگترین خاڵەكانی ئەوەیە ئیدارەیەكی هاوبەشی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بكەن پێكەوە، لەژێر ناوی “دەسەتەی باڵای كورد”دا، بەڵام PYD بە رێگەی هێزی چەكداری دەسەڵاتی ئەمنی و ئیداری و عەسكەری تاكڕەوانەی خۆی بەسەر رۆژئاوای كوردستاندا سەپاندووە، وەك ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا رایدەگەیێنێ.

بۆ نەهێشتنی ئەو ناكۆكیانە هەفتەی رابردوو لایەنەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی و PYD كۆبوونەوە، جارێكی دیكە بڕیاردایەوە كە هەموو هێزە چەكدارەكان لەژێر سەرپەرشتی كۆمیتەی سەربازیی دەستەی باڵای هاوبەشدا یەكبگرن، بەڵام YPG كە باڵی سەربازیی PYDیە ئەمڕۆ لە نوێترین هەڵوێستیدا، ئەو یەكگرتنەی رەتكردەوەو هەروەها دەڵێ رێگە بە بوونی هێزی چەكداری دیكە نادات لە رۆژئاوای كوردستان .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com