حەیات مەجید: نێچیرڤان بارزانی بە بەردەوامی پشتیوانی لە دۆزی ئافرەت کردووە

0

نوجەنێت: تایبەت

لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، حزبەکان بۆ شکاندنی یەکتر. پەنا دەبەنە بەر بڵاوکردنەوەی وێنەو گرتە ڤیدیۆی ژنانی کاندید. چالاکوانان، ئەوە بە سوکایەتی و رێگرتن لە بەشداری ژنان لە کایەی سیاسی دەزانن.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گرتانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوو وتاردا، ئیدانەی ئەم کارەی کرد و گوتی “زۆر بەداخەوە شکاندنی ژنان و هەوڵی ناوزڕاندنیان. بۆتە شیوازێکی دیکەی ناشیرین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئاکار و داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردی ناگونجێت. ئێمە بە تەواوی سەرزەنشتی ئەم رەفتارە دەکەین”.

جگە نێچیرڤان بارزانی، تائێستا لە ئاستی باڵای حزبەکاندا، هیچ سەرکردەیەک بەم جۆرە. ئیدانەی ئەم کارەی نەکردووە و میدیاکانیش بە جددی کاریان لەسەر نەکردووە.

حەیات مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “شکاندنی ژنان بۆ مەبەستی سیاسی، بۆتە باو هەرچەندە کاریگەری لەسەر پیاویش هەیە، بەڵام ئەم کاریگەرییە زیاتر لەسەر ژنانە. لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەدا زیاتر ژنان کراونەتە ئامانجی حزبە سیاسییەکان بۆ شکاندنی یەکتر. لە رابردووشدا ئەمجۆرە کارانە هەبوو، بەڵام لە ئێستادا زیاتر پەرەی سەندووە”.

بە بڕوای حەیات مەجید، بڵاوکردنەوەی ئەم گرتە و-وێنانە بۆ ئەوەیە، کە “دەیانەوێ ژن لە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سڵ بکاتەوە. بەداخەوە لە میدیاش نەبۆتە باسێکی گەرم و گوڕ و ئیدانە نەکراوە. هەروەها لەسەر ئاستی باڵای حزبەکان بەهەمان شێوە. ئەگەر هەر کەس رێنمایی بە حزبەکەی خۆی بدات بێ گومان ئەوە پەرە ناسەنێت بەم شێوەیەی ئێستا”.

حەیات ئەوەشی خستەڕوو، کە “نێچیرڤان بارزانی، تاکە کەسە کە بە بەردەوامی پشتیوانی لە دۆزی ئافرەت کردووە و بەردەوامە. ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی ئەو نیگەرانییەمان گەیاندۆتە سەرووی خۆمان و بە دەنگیشمانەوە هاتوون. هیوادارم سەرکردەکانی تریش وەکو نێجیرڤان بارزانی گرنگی بە بواری ژن بدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com