نوچەنێت: تایبەت
لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، حزبەکان بۆ شکاندنی یەکتر. پەنا دەبەنە بەر بڵاوکردنەوەی وێنەو گرتە ڤیدیۆی ژنانی کاندید. چالاکوانان، ئەوە بە سوکایەتی و رێگرتن لە بەشداری ژنان لە کایەی سیاسی دەزانن.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گرتانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوو وتاردا، ئیدانەی ئەم کارەی کرد و گوتی “زۆر بەداخەوە شکاندنی ژنان و هەوڵی ناوزڕاندنیان. بۆتە شیوازێکی دیکەی ناشیرین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئاکار و داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردی ناگونجێت. ئێمە بە تەواوی سەرزەنشتی ئەم رەفتارە دەکەین”.
جگە نێچیرڤان بارزانی، تائێستا لە ئاستی باڵای حزبەکاندا، هیچ سەرکردەیەک بەم جۆرە. ئیدانەی ئەم کارەی نەکردووە و میدیاکانیش بە جددی کاریان لەسەر نەکردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کنێر عەبدوڵڵا، نوسەر و سەرنوسەری گۆڤاری تەوار، لەبارەی ناوزڕاندنی ژنان بۆ مەرامی سیاسی، گوتی “ناوزڕاندنی ژنان به‌زۆری له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی سێکسی (له‌کاتێکدا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی مرۆیی، کارێکی شه‌خسییه) مه‌به‌ست لێی به‌کارهێنانی و لێدان و سنوردانانه بۆ ژن وه‌ک ره‌گه‌ز، که ئامانج لێی ترساندن و تۆقاندن و پاشه‌کشه پێکردنێتی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، که ئه‌مه به دیوێکی تردا هێز و سه‌نگ و چوونه‌پێشه‌وه‌ی زیاتری به‌شداربوونی چالاکانه‌ی ژنان نیشان ده‌دات له نێوه‌ندی جومگه‌کانی سیاسه‌تدا، بۆیه له به‌رامبه‌ریدا عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری، مرۆڤه‌کان وه‌ک چه‌کێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کاری ده‌هێنن به‌مه‌به‌ستی راچڵه‌کاندن و وه‌ستاندنیاندا، که یه‌کانگیره له‌گه‌ڵ کلتوری باوی کۆمه‌ڵ به‌گشتی”.
سەبارەت بە هەڵوێستی سەرکردە و حزبە سیاسییەکان، بەرامبەر بەم کارە، کنێر عەبدوڵڵا رایوایە “ئه‌مه له‌کاتێکدایه په‌یڕه‌و-و پرۆگرامی حزبه‌کان به‌گشتی، ئه‌م نه‌ریته ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام عه‌قڵیه‌تی نێو حزبه‌کانیشه به‌کاریده‌هێنن دژ به یه‌کتری به ئامانجی تێکشکانی ئه‌ویتر، بۆیه خودی حزبه‌کان به پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسیارن له‌ربه‌رامبه‌ر لێپیچینه‌وه و بێده‌نگ نه‌بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا، چونکه به هه‌موو پێوه‌رێک دووره له بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کاندا، که به‌داخه‌وه هیچ کۆمه‌ڵێک لێی بێ به‌ش نییه به‌ڕێژه و شێوازی جیاجیا”.