گۆرانی و هەڵپەڕکێ ناکۆکی دەخاتە نێوان کۆمەڵ و گۆڕان و هاوپەیمانی

0
 

نوچەنێت

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کەرکوک بایکۆتی ئاهەنگ و کەمپینی لیستی نیشتمان لەو پارێزگایە دەکات و داوا دەکات ئاڵای حیزبەکەیان لەو ئاهەنگەدا بەرز نەکرێتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا کە مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاویکردووەتەوە هاتووە: “هەموو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی ئاگادار دەکەینەوە، کە بەفەرمی بایکۆتی ئاهەنگی کەمپینی لیستی نیشتیمان رادەگەیەنین، چونکە تێبینی و مەرجەکانمان بەهەند وەرنەگیران لە تێکەڵاوی ناشەرعی و گۆرانی ناشەرعی، لەبەر ئەوە بایکۆتی ئاهەنگەکانی لیستەکە دەکەین لەسنوورەکەماندا تا تێبینییەکانمان بەهەند وەردەگیرێ”.

مەلبەندی کەرکوکی کۆمەڵی ئیسلامی داوا دەکات، ئاڵای کۆمەڵ لەو ئاهەنگەدا بەرز نەکرێتەوە و رایدەگەیێنێت “لەوچوارچێوەیەدا بایکۆتی ئاهەنگی گۆرانی رۆژی ٥-٥-٢٠١٨ دەکەین، کە تایبەتە بە گۆرانی هەڵپەڕکێ بۆ لیستی نیشتمان لە شاری کەرکوک لەهۆڵی های لایڤ، تکایە ئاگاداربن نامانەوێت ئاڵای کۆمەڵی ئیسلامی کە ناوی خوای لەسەرە لەو ئاهەنگەدا بەرزبکرێتەوە”.

لیستی نیشتمان هاوپەیمانییەکە لەنێوان کۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەو هاوپەیمانییەوە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com