ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ری‌ هێرشبه‌ری‌ سوپای‌ عێراق له‌نزیك كه‌ركوك جێگیركران

0

ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ری‌ هێرشبه‌ری‌ سوپای‌ عێراق له‌نزیك كه‌ركوك جێگیركران

نوچەنێت . nrt

هاوار ستار: كه‌ركوك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند سوپای‌ عێراق كه‌لوپه‌ل و هێزی‌ زیاتری‌ ره‌وانه‌ی‌ سنوری‌ كه‌ركوك كردووه‌و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بهێنرێت به‌ ماڵپه‌ڕی‌ “ئێن ئارتی‌” راگه‌یاند له‌ ئێستادا له‌ باره‌گای‌ لیوای‌ 47 شه‌ش كۆپته‌ری‌ هێرشبه‌ری‌ كه‌ موشه‌كی‌ هێرشبردن و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و چه‌كی‌ پێویستیان پێیه‌ له‌ناوچه‌ی‌ ته‌للوه‌رد جێگیركراون.
هه‌روه‌ها وتی‌ هێزێكی‌ سوپای‌ عێراق كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 40 ئۆتۆمبیلی‌ جۆری‌ هه‌مه‌رو 11 زرێپۆش له‌ تكریته‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی‌ “الظباع” ده‌چن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد فه‌وجی‌  2و 18 سه‌ر به‌ فیرقه‌ی‌ نۆ كه‌ پێكهاتوون له‌ 16 هه‌مه‌رو 15 ئۆرال و 22 فۆردو پاترۆڵ له‌تكریته‌وه‌ به‌ره‌و حه‌مرین به‌ڕێوه‌ن و له‌گه‌ڵ لیوای‌ 47 فیرقه‌ی‌ چوار یه‌كده‌گرن.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com