کەنجێک بەهۆی دۆمینەوە کوژرا

0

نوچەنێت

لە شارۆچكەی رزگاری لە سنووری گەرمیان، گەنجێک لەگەڵ دوو هاوەڵی لەسەر یاریی دۆمینە دەبێتەشەڕیان و دوو هاوەڵەکەی دەیدەنە بەر چەقۆ و دەیکوژن.

‎رائید عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاندووە”کاتژمێر ١٠ شەوی ٣-٥-٢٠١٨ دوو گەنج دەبێتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ گەنجێكی دیکە، دواتر دەیدەنە بەر چەقۆ، بەهۆی سەختی برینەكەیشیەوە گەنجەکە گیانی لەدەستدا”.

‎قەدووری گوتیشی “گەنجە كوژراوەكە ناوی ئارام قادر مەجیدە، لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، دوێنێ شەو بۆ دووەمین جار لەسەر یاری دۆمینە لەگەڵ هاوڕێكانی بەشەڕ هاتوون و هاوڕێکانی کوشتوویانە”. هەروەها ‎هەردوو تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤٠٦ واتا بە كوشتنی بە ئەنقەست لە یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیركراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com