نوچەنێت: تایبەت
لە سنووری چیای حەمرین زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ چەکداری داعش بە رووبەرێکی فراوانی ناوچەکە بڵاوەیان کردووە، کە ئەمەش هەواڵگریی عێراق پشتڕاستی کردۆتەوە. بەرپرسێکی حزبیش لەو ناوچەیە دەڵێت “مەترسی داعش زۆر زیاد بوون و گومان لە خۆڕاگری هێزەعێراقیەکانە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣-٥-٢٠١٨، ئەو هێزەی عێراق، کە لە جێگەی پێشمەرگە دانراون بۆ پاراستنی گوڵاڵە، داعش هێرشی کردنە سەر و دوو پۆلیسیان کوشت و حەوتی دیکەیشیان بریندارکردن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، له سنووری پارێزگای دیاله، چوار لیوای حه‌شدی شه‌عبی، فیرقه‌ی چواری مغاویر، لیوایه‌كی پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له سنووره‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام داعش پلانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەهۆی هاتووچۆ کردنی بۆ ئەو سنوورە، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، لەبارەی دۆخی ئەو ناوچەیە رایگەیاند ”لەشەودا، ئه‌و شاره حكومه‌تی تێدا نامێنێت، و کەسیش بڕوای بە بەرگری هێزە عێراقییەکان نییە، کە بەرگری لەخەڵکی ئەو ناوچەیە، کە زۆرینە کوردن بکات”.
لەبارەی کاریگەری جوڵه‌ی چەکدارانی داعش بۆ رۆژی دەنگدان ئەو سەرچاوەیە گوتی “هێرشەکان ئەم دواییەی داعش ترسی له دڵی ده‌نگده‌رانی گوڵاڵه دروست كردووه، بۆ ئه‌وان گرنگه هه‌مووان پێكه‌وه له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگداندا دەنگ بدرێت، به‌ڵام بوونی داعش له سنووره‌كه، ناتوانرێ به‌بێ ترس ده‌نگ بده‌ین.