شێخ جەعفەر دەنگۆ یەک بەدرۆ دەخاتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رەتیدەکاتەوە، فشار لە پێشمەرگە کرابێت، بۆ ئەوەی دەنگ بەلایەنێکی دیاریکراو بدات و دەڵێت “بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە قسانە مەبەستی تایبەتی لەپشتەوە یەو ئەو لایەنانە دەیانەوێت شکستەکانی خۆیان بەوە داپۆشن”.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەندێک لایەن، دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە لەناو وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان فشار هەیە بۆ ئەوەی خەڵک دەنگ بەلایەنێکی دیاریکراو بدات، ئەمە لەکاتێکدایە، کە بڕیارە ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگە، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن، کە پێشمەرگە فشاری لێدەکرێت، بۆ دەنگدان بە لایەنی دیاریکراو، رایگەیاند “ئەم جۆرە قسانە لەسەر پێشمەرگە هیچ بنەمایەکی راستی نییە و دوورە لە راستییەوە. بڵاو کردنەوەی ئەم جۆرە قسانە مەبەستی تایبەتی لەپشتەوە یەو ئەو لایەنانە دەیانەوێت شکستەکانی خۆیان بەوە داپۆشن”.

فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگە، دەڵێت “هەر کەسێکیش فشاری لێکراوە بابێت، من خۆم بە دوادا چوونی تەواوی بۆ دەکەم”.

 جەعفەر شێخ مستەفا گوتیشی “ئەوانەی ئەم جۆرە قسانە بڵاو دەکەنەوە هیچ سودێکی لێوەرناگرن و هیچ دەستکەوت و دەنگێکیش بەدەستناهێنن، لەبەرئەوەی ناوهێنانی پێشمەرگە بەو شێوەیە زۆڵمێکی گەورەیە لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com