نوچەنێت-المعلومە
علی البدیری، سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی دەعوە لە بارەی تیرۆرکردنی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات، کە بڕێارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.
البدیدی دەڵێت، کردەوە تیرۆریستییەکان، کە ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لە رۆژانی رابردوو کردۆتەوە ئامانج. بەشێک لە سیناریۆی ترس و تۆقاندن هەژمار دەکرێ، کە هەندێک لە لایەنەکان پەیڕەوی دەکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی دەعوە دەشڵێت، ئەم تیرۆرانە پەیوەستن بە هەڕەشەکانی لایەنەکان بۆ ئاشكراکردنی دۆسیەی گەندەڵی. هاوکات دوژمنانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق، وێڕای داعش بە دەستوەردان لەم تیرۆرانە تۆمەتبار دەکات.
ژمارەیەک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژانی رابردوودا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کرانە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی.