نوچەنێت
بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سبەی هەینی ٥ ی ئایاری ٢٠١٨، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورە لە شاری سلێمانی، ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، سبەی هەینی کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی ١٨٤ی كاندیدهكانی پارتی ساز دەکرێت.
نێچیرڤان بارزانی، وتاری تایبەتی لە کەرنەڤاڵەکەدا دەبێت و جەماوەرێکی بەرفراوانی دەڤەرەکە، بەشداری ئەم کەرنەڤاڵە دەبن.