هاتووچۆی هەولێر، لەبارەی سزای سەرپێچییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بۆ  شوفێرانی سنوری پارێزگای ھەولێر بڵاو دەکاتەوەو دەڵێت” جارێکی تر کێشەی تەکنیکی سایتی هاتوچۆی هەولێر لە بەشی خزمەتگوزاری سەری هەڵدایەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣-٥-٢٠١٨، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بڵاو کردەوە. ئاماژە بە راگرتنی خزمەتگوزارییەکی ماڵپەڕی فەرمی ھاتوچۆی ھەولێر ، بەشێوەیەکی کاتی دەدات.
بەپێی راگەێندراوەکە، ئەو کێشە تەکنیکییەی کە لە سایتی ھاتوچۆی ھەولێر، لە بەشی خزمەتگوزاریی زانینی بڕی سزایەکان جارێکی دیکە سەری ھەڵداوەتەوە. بە شێوەیەک کە بڕی سزاکان کە لەسەر شۆفێران بۆ چەند جارێک دووبارە و سێبارە بۆتەوە.  ئەم کێشەیە لە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ھێڵی ئینتەرنێتەکەیایە،  بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت، ئەم خزمەتگوزارییە ڕادەگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com