مێرکل هەڵوێستی یەکێتی ئەوەروپا، لەبارەی ئێران رادەگەیەنێت

0

نوچەنێت-ئیرنا

ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا وێڕای جەخت کردنەوەی لە سەر رێککەوتنی ئەتۆمی، دەڵێت، ئەم رێککەوتنە نابێ هەڵبوەشێتەوە، بەڵام دەبێ ئێران راکێشی سەر مێزی دانوستان بکرێت و بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی دەستوەردانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، باس و گفتوگۆی لە سەر بکرێت.

مێرکل دەشڵێت، بەرنامەی موشەکی ئێران و ئامادەبوونی سیاسی ئەم وڵاتە لە سوریا، پێویستە دانوستانی لە سەر بکرێت و ئەمە هەڵوێستی گشتی یەکێتی ئەوروپایە.

لە بارەی بانگەشەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مێرکل رایگەیاند، پێویستە  بنیامین نەتەنیاهۆ، بەڵگە و ئەرگیۆمێنی خۆی رادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات. چونکە ئەم دامەزراوە بەرپرسیارە لە پشکنین و بەدواداچوون بۆ کاروباری ئەتۆمی وڵاتان.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێشتر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی بانگەشەکانی نەتەنیاهۆ خستۆتە روو- و رایگەیاندووە، دەبێ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، بەدواداچوون بۆ ئەو بەڵگانە بکات.

پێشتریش سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا و سەرۆکی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، جەختیان لە سەر بەردەوامبوونی رێککەوتنی ئەتۆمی کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com