نوچەنێت
مونا قەهوەچی، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە لیستی پارتی چاکسازی تورکمانی، لەبارەی پشگیری کردنیان لە لیستی ١٨٤ی (پ.د.ک) بە نوچەنێت-ی رایگەیاند “تورکمان لیستێکی سەربەخۆ و بێلایەنی نییە و بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. هەروەها لە ناو لیستی ١٨٤ی پێکهاتەی تورکمانی تێدایە و پاڵپشتی لەو لیستە رێزگرتنە لە پێکەوە ژیان”.
ئەو پەرلەمانتارە تورکمانە دەڵێت، وەکو حزب کاندیدمان نییە بۆ ئەم هەڵبژاردنە، بەڵام وەک پێکهاتەی تورکمان پشتگیری لیستی ١٨٤ دەکەین و کەسایەتی تورکمانی ناو ئەو لیستەش ماموستا مەلا بەشیر-ە.
بەپێی راگەیاندراوێکی ٦ حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی ئاماژە بەوە دراوە هەرێمی کوردستان جێگەی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەژیانە بۆ هەموو پێکهاتەکان، لە هەمان کاتدا دوژمنان و ناحەزانی گەلی کوردستان، بەردەوام بوون لە هەوڵی پلانداڕشتن بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان پێکهاتەی کورد و تورکمان.
حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقیش هەوڵی دوورخستنەوە و بێبەشکردنی نەتەوەی تورکمانیان لە گشت مافە ڕەواکانی خۆی لە عێراق داوە. تاکو ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١، کە نەخشەی سیاسی و جوگرافی لە عێراق گۆڕانکاری بەسەر هات و پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتەی تورکمان توانی بەشدار بێت لە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی خۆی لە گشت جومگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری ئەمن و ئاسایش، کە تێیدا ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتییان و مافە نەتەوەییەکانمان پارێزراوە.
لە هەمان راگەیاندراودا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دوای داڕشتنی ڕەشنووسی دەستوورێکی نوێ لە عێراق کە بگونجێت لەگەڵ مافەکانی گشت نەتەوەکان و پێداگریکردنی سەرۆک بارزانی لە چەسپاندنی مافی نەتەوەی تورکمان لە دەستووری عێراق، بۆیە ئەوان وەکو حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە پێکەوەژیانی پێکهاتەی کورد و تورکمان، بڕیاریان داوە، دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. داواشیان لە جەماوەری تورکمان کردووە، دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، چونکە ”مافە نەتەوەییەکانمان لە بەرنامەی ئەم لیستەدا پارێزراوە“.
ئەو پارت و لایەنانەی پشتگیری لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن:
– پارتی چاکسازی تورکمان
– پارتی گەشەپێدانی تورکمان
– پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمانی
– پارتی دیموکراتی تورکمان
– کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی
– کۆمەڵەی لیبرالی تورکمانی
لە چوارچێوەی لیستی پارتی، تورکمانێك نوێنەر بێت.
بەهۆی نەبوونی کورسی کۆتا و بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، لایەنە تورکمانییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ نوێنەرێکیان لە پەرلەمانی عێراق نییە، بۆیە داوادەکەن وەکو مەسیحییەکان لە پارێزگای هەولێر، کورسییەکی کۆتایان بۆ تەرخانبکرێت.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە ١٠ بەربژێری تورکمان کێبرکێ لەسەر دەنگی تورکمانەکان دەکەن، لەوانەش بەربژێرێک لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و، پێنج بەربژێر لە بەرەی تورکمانی و چوار بەربژێریش لە هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی.
بەهۆی نەبوونی کورسی کۆتا و بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، لایەنە تورکمانییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ نوێنەرێکیان لە پەرلەمانی عێراق نییە، بۆیە داوادەکەن وەکو مەسیحییەکان لە پارێزگای هەولێر، کورسییەکی کۆتایان بۆ تەرخانبکرێت.
جێگرى سهرۆكى پارتى چاكسازی پێشكهوتنى توركمان و ئهندام پهرلهمانى كوردستان، لەبارەی داواکاری لایەنە تورکمانییە بۆ کورسی کۆتا بۆ پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “داواکارییەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقە و بۆئەوەی بتوانین بە کورسی کۆتا بەشداری ئەنجومەنی نوێنەران بین”.
تورکمانەکانی هەولێر بە خەڵکی رەسەن هەژماردەکرێن و بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیک بە ٥٠ هەزار دەنگدەریان هەیە.
بەهۆی پارتییەوە مافمان پارێزراو و دەستکەوتی گەورەمان بەدەستهێناوە[٢]
جگە لە پشتگیری شەش پارت و کۆمەڵی تورکمانی لە لیستی پارتی، محەمەد كەركوكلی، سەرکردەیەکی پارتی گەلی توركمانی، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “نەتەوەی توركمان بە درێژایی دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق، لەژێر زوڵم و چەوساندنەوەدا بووە، تا هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول كە ترووسكایی بە گەلی توركمان بەخشیوە و “هیواكانی نەتەوەكەمان لە سایەی ئەو شۆڕشە گەورەتر بوون”.
ئەو سەرکردەیەی پارتی گەلی تورکمانی دەڵێت “هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای راپەڕینەوە بوونەتە هۆی بەرجەستەبوونی كۆمەڵێك مافی دەستووری و یاسایی و كولتوری، بەو هۆیەوە چەندین دەسكەوتی گەورەمان لە پەرلەمانەن و حکومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە”.
محەمەد كەركوكلی جەختی لەوەش کردەوە، كە لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوو خوێندن بە زمانی توركمانی لە زۆربەی ناوچەكان كراونەتەوە، هاوكات بەهۆی سووربوونی بەڕێز بارزانی مافەكانی توركمان لە دەستووری عێراق چەسپان”.
کەرکوکلی گوتیشی “پارتی تەنیا داكۆكی لە گەلی كورد ناكات، بەڵكو داکۆکی لە هەموو نەتەوەكانی دیكەی كوردستانی دەكات، بۆیە داوا لە لایەنگرانمان دەكەین دەنگ بە لیستی ١٨٤ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بدەن”.
ئەنجام
پاراستنی مافی کەمینە ئایينی و نەتەوەیی یەکێکە لە بنهماکانی دیموکراسی لە هەر وڵاتێکدا، بۆیە پاراستنی مافی تورکمانەکان، پاراستنی دیموکراسییە و دەتوانرێت شانازی پێوەبکرێت وەک نموونەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە تورکمانەکان ئەمەیان لە بەرچاو دەبێت و وەک پاراستنی مافی خۆیان دەنگ بەو لیستە دەدەن کە بڕوای بە پێکەوەژیان هەیە.
سەرچاوەکان