نوچەنێت:تایبەت
بەرپرسی لقی دوز خورماتوی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، رایدەگەیەنێت، لە سنوری قەزای دوز خورماتو –و داودێ کەسەر بەقەزاکەن، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو- و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، تەنها یەک کاندیدمان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بڕیارە ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، پێشبینی دەکرێت. دەنگی کورد بەگشتی لەم هەڵبژاردنە کەم بکات. بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەبەشێکی زۆری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لایەنە کوردستانییەکان ناتوانن بە شێوەیەکی ئازادانە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و وێنە و پۆستەری کاندیدە کوردەکان لەکەرکوک دەشێوێندرێن و کاندیدەکان لەناو گەڕەکەکانی خۆیان، بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فەرمان عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی دوز خورماتوی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، رایگەیاند”لە هەموو سنوری قەزای خورماتو بە گوندەکانی داودێ-شەوە، کەسەر بەقەزای خورماتون، هەریەک لە قەوارە سیاسییەکوردستانییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی، یەکگرتوو- و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، تەنها یەک کاندیدمان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.
بەرپرسی لقی خورماتوی یەکگرتوی ئیسلامی، دەڵێت”هەریەک لە بارەگاکانی، گۆڕان،کۆمەڵ، یەکێتی و یەکگرتوو، کراونەتەوە بەشێوەیەکی ئازادانە، بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین و تائێستا هیچ بەر بەستێک نەهاتووەتە پێشمان، بۆ بانگەشەکردن لەسنوری دوز خورماتو”.
لە ماوەی رابردوودا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بۆ رای گشتی رایگەیاند، حیزبە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ناتوانن بەشێوەیەکی ئازادانە بانگەشەی هەڵبژادن بکەن.
یەکێتی، گۆڕان،کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی-یەک کاندییان هەیە
0
Share.