رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی دەکات

0

نوچەنێت

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە ئێران دەکات سزای لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی رابگرێت، براکەیشی دەڵێت.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) رۆژی سێشەمە ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دادگاییکردنی حوسێن پەناهی کەمتر لە کاژێرێکی پێچووە، دەشگوترێت لەکاتی داداگاییکردنیدا گوێ بە شوێنەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی نەدراوە.

فلیپ لۆتر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، لەماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا سزای لەسێدارەدان بۆ رامین پەناهی دەرکراوە،  لەماوەی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەکانیشدا رێگای پێنەدراوە پارێزەر و بنەماڵەکەی ببینێت، هەروەها ئاگاداری هیچ وردەکاری و بەڵگەیەکی دۆسیەکەی نەبووە.

لۆتر دەشڵێت، بەردەوام گوشاریان خستووەتە سەر رامین بۆ ئەوەی لەبەرامبەر هەڵوەشانەوەی سزاکەی، ناچاری بکەن لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا دان بەو تۆمەتانەدا بنێت کە خراونەتە پاڵی، بەڵام ئەو ملکەچی ئەو داوایە نەبووە و لە زیندانی تاکەکەسیدا لەئازاردا بووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، رامین حوسێن پەناهی لەگەڵ سێ ئەندامی دیکەی کۆمەڵە کەوتووەتە کەمینێکی هێزەکانی سوپای پاسداران و، پاش شەڕەتەقەی بەرامبەر، برینداربووە و بە برینداری دەستگیرکراوە. بەڵام حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری رامین پەناهی دەڵێت “رامین هەرگیز دەستی بۆ چەک نەبردووە”.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵی رابردوو بەلایەنی کەمەوە ٥٠٧ کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارەدراون، ئەمەشی بە یەكێکە لە خراپترین کارنامەکان لە جیهان پێناسەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com