کۆنفرانسی هاوبەشی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمین کۆنفرانسی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران و عێراق و بازرگانانی هەردوو لا دەستیپێکرد.

ئەو کۆنفرانسە دوو ڕۆژەیە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، محەمەد شەریعەتمەداریی وەزیری بازرگانی، پیشەسازی و کانزاکانی ئێران، جێگری وەزیری پیشەسازیی عێراق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، پارێزگاری تاران، ورمێ و نوێنەری پارێزگاکانی سنە و کرماشان و ئیلام، هەروەها ژوورە بازرگانییەکانی چوار پاریزگای هەرێمی کوردستان و سەدان بازرگانی هەرێمی کوردستان، ئێران و عێراق، لە هەولێری پیاتەخت دەستی بە کارەکانی کردووە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: لە پەروێزخان ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەینەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵدەدەن بەشێک لە پێنج سنوورە لاوەکییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بکەنە سنووری نێودەوڵەتی.

نێچیرڤان بارزانی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە چەند ئامارێک کرد، بۆنموونە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵانە ٦ بۆ ٦.٥ ملیار دۆلارە و، ١٣٥ کارگەی ئێرانیش لە هەرێمی کوردستان هەن. 

سەرۆکوەزیران داوای لە وەبەرهێنەرانی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد پەیوەندییەکانیان باشتربکەن، بەڵێنیشی دا وەکو حکومەت هاوکاری کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئێرانی بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com